کۆمپانیای فیات کرایسلەری ئیتاڵی چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە دەگەرێنێتەوە، بەهۆی بوونی کێشەیەک لە سیستمی دیاریکردنی خێرایی.
کۆمپانیای فیات کرایسلەری ئیتاڵی چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە دەگەرێنێتەوە، بەهۆی بوونی کێشەیەک لە سیستمی دیاریکردنی خێرایی.
کۆمپانیا ئیتاڵییەکە دەڵێت، ڕاپۆرتی پێگەیشتووە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی دۆدج جۆرنی مۆدێل ٢٠١٧ نەیتوانی سیستمی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی ڕابگرێت.
هەر بەو هۆیەوە هۆشداری داوەتە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ئەمریکا، دیاریکردنی خێرایی بەکارنەهێنن.
فیات باسی لە قەبارەی ئەو زیانانە نەکردووە کە بەهۆی گەڕاندنەوەی ئەو ژمارەی زۆرەی ئۆتۆمبێلەوە تووشی دەبێت، بەڵام بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەزر، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ئەمریکاوە ١٧٥ ملیۆن دۆلار سزای دارایی دراوە، بەهۆی بوونی کێشە لە سیستەمی دڵنیایی.
ک.ع