بەهۆی سکاڵایەکی کۆمپانیای ئەپڵەوە دادگای ئەمریکا بڕیاریدا بە سزادانی کۆمپانیای سامسۆنگ بە بڕی زیاتر لە ٥٣٣ ملیۆن دۆلار.
بەهۆی سکاڵایەکی کۆمپانیای ئەپڵەوە دادگای ئەمریکا بڕیاریدا بە سزادانی کۆمپانیای سامسۆنگ بە بڕی زیاتر لە ٥٣٣ ملیۆن دۆلار.
دادگای ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئەمڕۆ بڕیاریدا بە سزادانی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور بە ٥٣٣ ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر ئەوەی هاوشێوەی کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی دروستکردووە.
کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا لەژێر ناونیشانی "سەرکەوتنی ڕەوشت" ڕایگەیاندووە، ئامانجی کارکردن و بەرهەمهێنانی نوێترین بەرهەمی ئەپڵ هەمیشە زیاتربووە لە بواری دارایی، هەموو دونیا دەزانێت ئەپڵ هۆشیارترین مۆبایلی جیهانە، بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ئەنجامی ماندبوونی کۆمپانیا هاتۆتە بەرهەم و ڕێگە بە هیچ کۆمپانیایەک نادەین هاوشێوەی بەرهەمەکانمان مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دروستبکەین.
هاوکات ئەپڵ و سامسۆنگ چەندین ساڵە بەهۆی ئەو ڕکابەرایەتییەوە لە نێوانیاندا هەیە بۆ دروستکردنی مۆبایلی زیرەک چەندین دۆسیەیان لە دادگا هەبووە، ئەمە جاری یەکەمیش نییە کۆمپانیای سامسۆنگ توشی سزا ببێتەوە، و بەهۆی ئەپڵەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهۆی دروستکردی مۆبایلی گالاکسییەوە هاوشێوەی ئەپڵ دادگای کالیفۆڕنیا بڕی زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن دۆلار سزای سامسۆنگی دا.
هــ.حــ