کۆمپانیای تایوانی HTC نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشکراکرد بە ناوی"U12Pluss"، مۆبایلەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ لە خۆی دەگرێت لەڕووی دیزاینی شاشە و کامێرا و ڕامی مۆبایلەکەوە.
کۆمپانیای تایوانی HTC نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشکراکرد بە ناوی"U12Pluss"، مۆبایلەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ لە خۆی دەگرێت لەڕووی دیزاینی شاشە و کامێرا و ڕامی مۆبایلەکەوە.
مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی ٣٥٠٠ میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته ٤٨٧ جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی١٣ مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی ١٦ مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه ٦.٠٠ ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات١٤٤٠ به ٢٢٨٠ پێكسڵ.
کۆمپانیایەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، موبایلەکە پشتگیری هەستەوەرە دژەلەرزینەکانی OIS و EIS دەکات. هەروەها تایبەتمەندییەکانی Ultra Pixl و UltraSpeed AFـی هەیە، کە ئەمانە خێراترین تیشککردن بە کامێراکە دەبەخشێت لەگەڵ ڕوونیەکی بەرزی شتەکان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له ٦٤ گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته ١٢٨ گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید ٨.٠ كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته ٩٤٥دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هــ.حــ