کۆمپانیایەکی بازرگانی لە ئەمریکا بەڵێنی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی داوە ئەگەر هەر کەسێک بە بێ مۆبایلی زیرەک بۆ ماوەی یەک ساڵ بژی، خەڵاتێکی سەد هەزار دۆلاری پێدەدات.
کۆمپانیایەکی بازرگانی لە ئەمریکا بەڵێنی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی داوە ئەگەر هەر کەسێک بە بێ مۆبایلی زیرەک بۆ ماوەی یەک ساڵ بژی، خەڵاتێکی سەد هەزار دۆلاری پێدەدات.
ئاژانسی سپوتنیک بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ڤیتامین ڤارتەر ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات بە هەر کەسێک ئەگەر لە ماوەی یەک ساڵدا مۆبایلی زیرەک بەکارنەهێنێت و پێویستە سەرجەم ئەو تۆڕانەی کە پێشووتر بەکاریهێناوە ڕادەستی کۆمپانیاکە بکات و لە جیاتی ئەوە مۆبایلێکی مۆدێلی کۆنی ساڵی ١٩٩٦ پێ دەدرێت.
لە ئێستادا کۆمپانیایەکە هاشتاگێکی دروستکردووە بە ناوی کێبڕکێی بەکارنەهێنانی مۆبایل بۆ ماوەی ساڵێک و تێیدا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە مانگی ١٢ی ئەمساڵەوە کێبڕکێ دەست پێکردووە هەتا ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت پێویستە بەشداربوو هەتا مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ مۆبایلی و هیچ ئامێرێکی زیرەک بەکارنەهێنێت.
باسی بەوەشکرد، خەڵاتەکە ڕاستەوخۆ بە کەسەکە نادرێت هەتا لە ئامێری پشکنینی ئاشکراکردنی درۆ سەرکەوتوو نەبێت.
لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی جیهان مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن بە جۆرێک بەشێکی زۆری هاوڵاتییان پێوە ئاڵودەبوون و توێژەرەوانیش باس لەوە دەکەن ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی زۆر مۆبایلی زیرەک بەکار دەھێنن، مێشکیان زۆر ماندوو دەبێت و توشی نەخۆشی باوەکان زیاتر دەبن.