هەندێک لە هۆزە جیاوازەکان لە جیهاندا دابونەریتی سەیر و نامۆیان هەیە، کە بە سەیر و نامۆ هەژمار دەکرێت، وەک ئەو هۆزەی مێشکی مردووەکانیان دەخۆن.
ماڵپەڕی حەدەسی عەرەبی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سەیرترین دابونەریتەکانی هەندێک هۆز کردووە، کە تاکو ئێستاش جێبەجێی دەکەن و بووەتە جێگەی سەرنجی ئەو کەسانەی بیستویانە.
یەکەم: لە دورگەی سولاوسی لە ئەندۆنیسیا هۆزی توراجا دەژین، هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا لاشەی مردووەکانیان لە گۆڕ دەردەهێنن و پاکیان دەکەنەوە و دەیانڕازێننەوە و پۆشاکی جوانیان لەبەر دەکەن.
ئەم دابونەریتەیان لە باپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە و پێیان وایە بەم کارەیان بەختێکی باشیان بۆ دەهێنن، تەنانەت هەندێکلە خەڵکی هۆزەکە مردووەکانیان نانێژن و لە ژوورێکی ماڵەکەیان دایدەنێن، چونکە پێیان وایە نەخۆشە و لە ماوەیەکی تردا چاک دەبێتەوە.
دووەم: هەر لە ئەندۆنیسیا دەمێنیینەوە بەڵام دەچینە دارستانەکانی بابۆ هۆزی کۆروای تێدا دەژین، کە بە دوا هۆز دادەنرێت لەسەر زەویدا گۆشتی مرۆڤ دەخۆن، خەڵکانی ئەم هۆزە لەسەر بەرزی درەختەکان دەژین و مردووەکانی خۆیان دەخۆن، بەتایبەت مێشکیان دەخۆن، چونکە بەپێی دابونەریتیان پێیان وایە لە شەیتان دەیانپارێزێت، ژمارەی ئەم هۆزە نزیکەی سێ هەزار کەس دەبن، لەسەر دەستی کۆمەڵێک توێژەر لە ساڵی ١٩٧٠دا ئاشکرابوون کە ئەم هۆزە بوونیان هەیە.
سێیەم: لە ئەسیوبیا هۆزێک بەناوی مورسی دەژین کە ژمارەیان ١٠ هەزار کەس دەبێت، کە دابونەریتەکەیان زۆر بەناوبانگە ئەویش دانانی پارچەی قورسی بەرد یان ئاسنە لەسەر دەمیان، بۆ ئەوەی "لچیان" گەورە بێت ئەو کارە دەکەن کە بووە بە بەشێک لە پێوەرەکانی جوانی ئەو هۆزە.
چوارەم: لە تەنزانیا هۆزی هادزا دەژین بەوە ناسراون سەرکەش و ئازا و لێهاتوون لە ڕاوکردندا، لە هەمان کاتیشدا توندوتیژن، نێچیرەکەیان لە ڕێگەی بڕینی ئەندامی زاوزێ و گەردنیانەوە دەگرن، ژمارەی ئەم هۆزە هەزار و ٣٠٠ کەس دەبن، بە دوا هۆزی شارەزا لە راوکردندا دادەنرێت.
ئ.ل