بەپێچەوانەی زۆرینەی بۆچونەکانەوە شارەزایەکی بواری کەشناسی لە گەرمیان رەتیدەکاتەوە پلەی گەرما لە گەرمیان بگاتە ٥٠پلە، ئاشکراشیکرد تەنها لە سێ ناوچەی گەرمیان دەگاتە سەرووی ٥٠ پلە.
كەشناسی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە هاتنی شەپۆلێكی گەرما بۆ سەر ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد لەرۆژی یەکشەممەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتە، لەگەڵیشیدا باس لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت لە گەرمیان بۆ سەرووی ٥٠ پلە.
سیروان ساڵح عەلی شارەزای کەشناسی لە گەرمیان ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە و بە ئێن ئاڕ تی ووت، " بە پێی پێشبینی من پلەکانی گەرما ناگەنە ٥٠ پلە و سێشەممە پلەی گەرما ٤٨ پلە دەبێت و ئەمڕۆ ٤٧ پلە بووە لە سەنتەری شار و لە دەرەوەوی شاریش پلەیەک تا دوو پلە جیاوازی".
بەوتەی سیروان ساڵح، "لە خانەقین و ناوچەی سەعدیە و جەلەولا گەرمترین ناوچەی گەرمیانن و پێشبینیدەکەین لە دەوروبەری کاتژمێر سێ بۆ چواری عەسر پلەی گەرما لەو ناوچانەدا بگاتە ٤٩ پلە، ئەم شەپۆلی گەرمایە لە یەکشەمەوە دەستپێدەکات و تا هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و گڕەشی لەگەڵدا دەبێت".