بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات، ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو لە کاتەکانی نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما زۆر بەردەبێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت، داواش دەکات لەو کاتانەدا نەچنە دەرەوە.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ پلەکانی گەرما زۆر بەردەبێتەوە، کە ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت، داواش لە هاوڵاتیان دەکات تاوەکو دەتوانن لەو کاتانەدا نەچنە دەرەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گەرمبوونی کەش و هەوا پەیوەستە بە جیهانەوە و دیاردەیەکی جیهانییە.
ئاسۆ کەمال ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما لە دوو رۆژی رابردووودا لە هەرێم و سلێمانی رووی لە زیادبوون کردووە، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکوونەوەی پرۆسەی وەرگەڕانی هاوین و بەشێوەیەکی فەرمی نیوەگۆری باکور دەچێتە وەرزی هاوینەوە.
تیشکی خۆر و گەرمبوونی ناوچەکە و پێی دەوترێت وەرزی نزمەپاڵەپۆستۆی وەرزی هندی.
لەبارەی هۆکاری گەرمبوونی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە باسی لەوەکرد، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەش و هەوای جیهاندا روویداوە، بە زۆربوونی گازەکان و قەتیسبوونی گەرما.
لەبارەی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئەمساڵی هاوین وتی، پێشبینییەکانیان بۆ مەودا کورتە زیاتر و بە گشتی پێشبینی مەودا درێژەکان وەک خۆیان روونادەن.
لەبارەی ئەو خۆڵبارینەشی هەرێمی گرتووەتەوە وتی، شەپۆلێکە ئەمشەو کاریگەری خۆڵبارینەکە لاوازدەبێت و بۆ سبەینێ بەرەونەمان دەچێت.