سەردێڕ:

گرنگترین رێنماییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە تەمەنی پاتری مۆبایلەکانی ئایفۆن

فۆتۆ: 
2021-06-19

6264 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی کە مۆبایلی ئایفۆنیان پێیە دەتوانن سەیری تەمەنی پاتری مۆبایلەکەیان بکەن، ئەگەر درکیان بەوە کرد کە تەمەنی پاترییەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت ئەوا دەتوانن چەند رێگە چارەیەك بگرنەبەر.


کۆمپانیای ئەپڵ بۆئەوەی ئەو گرفتانە کەمبکاتەوە کە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی تووشیان دەبێت، بەردەوام چەند رێنماییەك بڵاودەکاتەوە تا تەمەنی پاترییەکان درێژ ببێت و کەمتر بارگەی مۆبایلەکان داببەزێت، بەو جۆرەی کە لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە:

١. ڤێرژنی مۆبایلەکەت زوو زوو تازە بکەرەوە، چونکە کۆمپانیای ئەپڵ پێی وایە ئەمە یەکێکە لە باشترین رێگەکان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاترییەکان.

٢. تاریککەری ئۆتۆماتیکی بۆ شاشەی مۆبایلەکەت دابنێ بۆئەوەی بەردەوام رووناکییەکەی زۆر نەبێت و وزەی زۆر بەکارنەهێنێت.

٣. مۆبایلەکەت بکەرە سەر دۆخی " Low Power mood" چونکە کاردەکات بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت کەمتر بارگاوی بەکاربەرێت.

٤. سیستمی شاشەی تاریك بەکاربهێنە، کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ ڤێرژنی iOS 14 باکگراوندی تاریکی بەکارهێناوە کە ئەم تایبەتمەندییە یارمەتیدەرە بۆئەوەی شاشەکە کەمترین وزەی بارگاوی ببات و پاترییەکە بە کەمترین راددە بەکاربهێندرێت، چونکە بەشە تاریکەکانی شاشەکە لەم تایبەتمەندییەدا هیچ رووناکییەکیان پێناگات