زۆرێک لە خەڵکی بە دەست نەخۆشییەکانی دڵەوە دەناڵێنن، هەرگیز بیستووتە کە دەتوانین لە ڕێگەی هەندێک خۆراکەوە کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکانی دڵ و چەندانی تری وەک بەرزی پەستانی خوێن و کۆڕستڕۆڵ بکرێت؟
١- پرتەقاڵ: بەهۆی زۆری ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکان تێیدا یارمەتیدەردەبێت لە کۆترۆڵکردنی ڕێژەی کۆرسترۆڵی ئەو خۆراکەی دەیخۆین و ئەو ڕێژە پۆتاسیۆمەی تێیدایە یارمەتیدەردەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن.
٢- سیر: یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بەناوبانگە بۆ پاککردنەوەی ڕێڕەوی خوێن و سوتاندنی چەوری خوێن، جگە لەوەی تامێکی خۆش بە خۆراکەکان دەبەخشێت، بەسودیشە بۆ داگرتنی ڕێژەی بەرزی پەستانی خوێن.
٣- چۆکلێت: ئەم خۆراکە یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕەنگە واتزانیبێت هیچ سودێکی نیە، بەڵام چۆکلێت سوودێکی زۆری هەیە لە کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و داگرتنی بەرزی پەستانی خوێن بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانتانەی کە تێیدایە.
٤- نیسک: نیسک جگە لەوەی ڕەنگی سفرەکانمان جوانتر دەکات، کاریگەری باشی هەیە لە پاراستنی دڵ لە سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ، ڕیژەیەکی زۆری پۆتاسیێۆم و مەگنیسێۆم و پڕۆتینی تێدایە، دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵستڕۆڵ و بەرزی فشاری خوێن.
٥- بایەم: بایەم جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، بەسوودە بۆ چالاککردنی بیرەوەری و کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆڕستڕۆڵ و پاراستنی دڵ.
٦- هەنار: بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانتانەی تێیدایە هەنار یارمەتیدەرە لە پاراستنی دڵ لە سەکتە و کاریگەری بەرچاویشی هەیە لە نەخۆشییەکانی وەک (شەکرە، شێرپەنجەی پڕۆستات، و ئەلزەهایمەر) هەروەها بە سوودە بۆ جگەر و ددانەکان و پێست.