لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی ساڵانە؛ بارانبارینی ئەمساڵ ٥٠٪ کەمتربووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و وشکەساڵی هەرێمی گرتووەتەوە.
لە سەرەتای راگەیاندنی وشکەساڵیشەوە لە هەرێم، بەرپرسان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دەست بە ئاوەوە بگرن و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانیدا نەکەن.
لێرەدا چەند رێنماییەک بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو دەخەینەڕوو:
١.ئۆتۆمبێلەکەت لە ماڵەوە مەشۆ و هەڵبدە بیبەیت بۆ شووشتنگە، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش دەڵێت، لە کاتی شووشتنی ئۆتۆمبێلدا بە ئاوی سەرەکی خواردنەوە، ٣٠٠ لیتر ئاوی خاوێن بە فیڕۆدەدرێت.

٢.لەکاتی شۆردنی دەستەکانتدا تاوەکو سابوون لە دەستەکانت دەدەیت و لەیەکیان دەخشێنیت، ئاوەکە بە کراوەیی جێمەهێڵە.

٣.لەکاتی شۆردنی ددانەکانتدا ئاو بە کراوەیی جێمەهێڵە.

٤.لەکاتی خۆشۆردندا مەهێڵە ئاوی بەلۆعەکەت بەبێ بەکارهێنان لێی بڕوات.

٥.لەکاتێکدا لە دەرەوەیت و ئاوی لە بتڵنراو دەکڕیت، هەوڵبدە ئاوەکەت تەواو بکە، ئەگەر ئاوەکەت تەواو نەکرد فرێی مەدە و ئاوەکە بڕژەرە ژێر دارێک یان نەمامێکەوە و دواتر بتڵکەی فڕێبدە.

٦.هەوڵبدە پاشماوەی ئاوی خواردنەوە لە ماڵەوە بەفیڕۆمەدە و فڕێی مەدە ئاوەڕۆوە، بەڵکو ئەگەر بکرێت لە شوێنێکی تایبەتدا کۆی بکەرەوە و دواتر بیکەرە باخچەی ماڵەکەتەوە.

٧.لەکاتی شۆردنی حەوشە و ماڵەکەتدا ئاوی زیادلەپێویست بەکارمەهێنە و هەوڵبدە بە بڕێکی کەم کارەکەت جێبەجێبکەیت.

٨.دەکرێت سیستمی دڵۆپاندن بۆ ئاودانی باخچەی ماڵەکەت بەکاربهێنیت.

هـ.ئـ