کچێکی هەرزەکار ١١ ساڵە لە ماڵەوە ڕایکردوە و لە ماڵی خۆشەویستەکەی ژیاوە بەبێ ئەوەی خێزانی خۆشەویستەکەی هەستی پێبکەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، کچێک بە ناوی "Sajitha" لە گوندی ئایالور نزیک شاری پالاکاد لە هیندستان لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە لە ماڵەوە دیار نەماوە و دوای ١١ ساڵ لە دیار نەمانی، دەرکەوت لەو ماوەیەدا لە ماڵی یەکێک لە دراوسێکانی بووە.
سەرەڕای ئەوەی ١١ ساڵ لە ماڵی خۆشەویستەکەی بووە، دایکی خۆشەویستەکەی کە لە هەمان ماڵدا ژیاوە لە ماوەی ئەو ١١ ساڵەدا هەستی بە بوونی کەسێکی تر نەکردووە لە ماڵەکەیان.
Sajitha هەموو کات لە ژووری خۆشەویستەکەی ماوەتەوە و ئەو کاتانەی ئەوی لێنەبووە تەماشای تەلەڤزیۆنی کردوە و بۆ ئەوەی دەنگی تیڤیەکەی نەیەت بە بیستۆک، هەر کاتێکیش خێزانی خۆشەویستەکەی لە ماڵ نەبوون لەناو ماڵەکەدا ئازادی خۆی وەرگرتووە.
کاتێک خێزانی کورەکە زۆر لە کوڕەکەیان دەکەن هاوسەرگیری بکات، دوو خۆشەویستەکە پێکەوە گوندەکەیان بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.
دوای ئەوەی خێزانی کوڕەکە پۆلیس لە دیار نەمانی کوڕەکەیان ئاگادار دەکەنەوە، کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە دەدۆزرێنەوە، چیرۆکەکەیان بۆ پۆلیس دەگێڕنەوە و دەڵێن بەهۆی ئەوەی ئاینی خێزانەکەیان جیاوازە زانیویانە کە ڕێگەیان پێنادرێت هاوسەرگیری بکەن، بۆیە ئەم کارەیان کردوە.
دواتر لەبەردەم دادگایەکی ناوخۆی ئەو ناوچەیە چیرۆکی خۆیان گێڕایەوە و رێگەیان پێدرا پێکەوە بژین.
