ڤیتامین D یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان کە تەندروستی دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا هۆکارە بۆ تووشبوون بە کۆمەڵێك نەخۆشی و لاوازبوونی سیستمی بەرگری.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "دایرێكت ساینس"ی ئەمریکی، دەکرێت کەمیی ڤیتامین D ببێتە هۆی تووشبوون بە کێشە لە کرداری زیندەپاڵدا، ئەمەش لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی قەڵەوی و کێشە تەندروستییەکانی دیکە.
هەروەها پەیوەندی هەیە لە نێوان کەمیی ڤیتامین D و ئاستی چەورییە سیانییەکان و کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە جەستەدا، ئەمەش دەکرێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێكچوونی کرداری زیندەپاڵ.
لەگەڵ ئەوانەشدا چەندین کێشەی تەندروستی دیکە سەرهەڵدەدات لەوانەش ئازار جومگەکان، لاوازی ماسولکەکان، ماندوێتی و وەرینی قژ.