سەردێڕ:

ماددەیەکی خۆراکی هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە

فۆتۆ: 
2021-06-08

18386 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکێکی ڕوسی، ماددەیەکی خۆراکی چالاکی خانە شێرپەنجەییەکان زیاد دەکات هەر بۆیە لە خواردنی دوربکەونەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی میخائیل میاسنیانکین پزیشکی گرێ شێرپەنجەییەکان ئاشکرایکردووە، لەو ماددانەی کە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان خێرا دەکەن سورکردنەوەی گۆشتی سورە بە زەیتی گوڵەبەڕۆژە، بەتایبەت ئەگەر ئەم شێوازی خواردنە چەند جارێک دووبارە بێتەوە و بخورێت.

ئەو پزیشکە وتوویەتی "نابێت لە جەستەدا برێکی زۆر لە چەوری و کالۆری زۆر و شەکری تێدا بێت، چونکە ئەو ماددانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکەن".

ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەمان کاتدا گرنگە واز لە خواردنەوەی ماددە کحولییەکان بهێنرێت، چونکە بە هەمان شێوە ماددەیەکی شێرپەنجەیین و ئەگەری توشبوون بە گرێی جگەر زیاد دەکەن.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات، بۆ کەمبوونەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە ڕێژەی خواردنی سەوزە و میوەکان زیاد بکەن، چونکە ماددەی دژە شێرپەنجەیان تێدایە.