زەریاکان نزیکەی ٨٠%ی ئۆکسجینی جیهان بەرهەمدەهێنن، بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، گۆڕانی ئاووهەوا، پیسبوون و کاریگەری راوکردنی لەرادەبەدەر، بوونەوەرە زیندەوەکانی ناوی لەناو دەچن و بەمەش ئۆکسجینی جیهانیش لە مەترسیدایە.
رۆژی جیهانی زەریا کە ساڵانە لە ٨ی حوزەیراندا یاد دەکرێتەوە، دیداری نێودەوڵەتی ئەمساڵ بە ''زەریاکان: ژیان و بژێوی'' دیاریی کرا.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەنجوومەنی بەرگریی لە دەرامەتە سروشتییەکان، کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، کە لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە، پلاتفۆڕمی زەریا و ئاووهەوا و ئەو ئاکادیمیانەی لەبارەی ژینگە پەخش دەکەن و ئەو ماڵپەڕانەی لەسەر ئەو بوارە کار دەکەن وەریگرتووە، لەناوچوونی مەرجانەکان جیهانی رووبەڕووی کەمبوونەوەی ئۆکسجین کردووەتەوە، جۆرەکانی ماسیش بەهۆی لەناوچوونی بوونەوەرە زیندەوەکان و کۆچکردنیانەوە کەمبوونەتەوە.
بە پێچەوانەی ئەوەی دەزانرێت، سەرچاوەی سەرەکی ئۆکسجین لە جیهاندا زەریاکانن، نەوەک دارستانەکان.
زەریا کە دوو لەسەر سێی رووی زەوی پێکهێناوە و قەوزەکان کە لە دەریاکاندا دەژین، نزیکەی سەدا ٨٠ی ئۆکسجینی جیهان بەرهەمدەهێنن.
قەوزەی زەریاکان کە گرنگترین سەرچاوەی ئۆکسجینی جیهانن لە هەمان کاتدا سەرچاوەی بژێوی بوونەوەرە زیندەوەکانی ئاوین و لانەیانە.
مەرجانەکان کە لە دەریاکاندان لە پاڵ بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بەکاربردنی دوانەئۆکسیدی کاربۆن یەکێکن لە بوونەوەرە زیندەوە گرنگەکان بۆ تەندروستیی جیهان.
مەرجانەکان کە لە نزیکەی ١٠ هەزار رووی زەریاکان ٢٥ی داپۆشیوە، بە تەنیا نزیکەی نیوەی ئەو ئۆکسجینە بەرهەمدەهێنێت کە لە دەریاکاندا بەرهەمدەهێنرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ٩٢%ی ئەو دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەی لە بەرگەهەوادا هەیە زەریاکان هەڵیدەمژن، لەوەشدا مەرجانەکان یەک لەسەر سێی ئەو دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە بە تەنیا هەڵدەمژێت.
هەروەها مەرجانەکان راستەوخۆ ١٧%ی ئەو پرۆتینە بەرهەمدەهێنن کە لە جیهاندا بەکار دەبرێن.
بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، گۆڕانکاری ئاووهەوا، پیسبوون و کاریگەری راوی لە رادەبەدەر زەریاکان زۆرترین کاریگەیان لەسەر دروست بووە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبنە هۆی سپیبوونی رەنگی مەرجانەکان، ئەوەیش قەوزەکان لەسەر مەرجانەکان نامێنن کە ژیانی پێ دەبەخشن، واتا مەرجانەکان دەمرن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی بەرگریی لە دەرامەتە سروشتییەکان، بەهۆی گۆڕانکاری هەلومەرجەکانی زەریاکانەوە یەک لەسەر سێی سەگی دەریا، قرش و جۆرەکانی دیکەی سەر بەو توخمانە رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بوونەتەوە.