سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. جوتیارێکی بەریتانی بە شۆفڵ ئۆتۆمبێلێکى راگیراو لەبەردەم کێڵگەکەی لادەبات

فۆتۆ: 
2021-06-07

8187 جار خوێندراوەتەوە

لە شارۆچکەیەکی بەریتانیا دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم دەرگای کێڵگەیەک پارک کراوە، خاوەنی کێڵگەکە توڕە دەبێت و بە شۆفڵە بچوکەکەی ئۆتۆمبێلەکە دووردەخاتەوە و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت.


وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە هەوڵدەدات جوتیارەکە بوەستێنێت بەڵام سودى نابێت و تەنانەت خۆیشی بریندار دەبێت.

هاوکات، شۆفێرەکە بە مۆبایل وێنەی رووداوەکە دەگرێت، وەک ئەوەی بەڵگە لەسەر رووداوەکە کۆبکاتەوە و بیدات بە لایەنی پەیوەندیدار.

ڤیدیۆکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و هەندێک پشتگیری لەخاوەنی کێڵگەکە دەکەن، کە پێدەچێت ئەوانەبن کە پێیان ناخۆشە ئۆتۆمبێل لەبەردەم ماڵ و شوێنی کارەکانیان رابگرن، هەندێکی دیکەش هاوخەمی بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەردەبڕن.