ماڵپەڕی تەکنەلۆژیا بۆ پاراستنی سەلامەتی جیهانی ئەلیکترۆنیدا هۆشداریدا لە کردنەوەی لینیکی "سندوقی چاودێری کۆکاکۆلا" کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبووەتەوە و بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانەش بۆ یەکتری دەنێرن.
ماڵپەڕی تەکنەلۆژیا بۆ پاراستنی سەلامەتی جیهانی ئەلیکترۆنیدا هۆشداریدا لە کردنەوەی لینیکی "سندوقی چاودێری کۆکاکۆلا" کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبووەتەوە و بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانەش بۆ یەکتری دەنێرن.
ماڵپەڕی تەکنەلۆژیا بۆ پاراستنی سەلامەتی جیهانی ئەلیکترۆنی لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند کاتژمێری رابردوودا لە رێگەی WhatsApp و messenger و ئەپەکانی دیکەوە بەشێوەیەکی بەرچاو لینیکی "سندوقی چاودێری کۆکاکۆلا" لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو ئەپانەوە بۆ یەکتر نێردراوە، بەڵام لەکاتی پشکنینی لینکەکە لەلایەن ماڵپەڕی Virus Totalەوە دەرکەوتووە لینکەکە هەڕەشەیە لەسەر بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
ماڵپەڕەکە داواش لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەشداری نەکەن لە ناردنی لینکەکە و بەهیچ شێوەیەک نەیکەنەوە، چونکە گوماندەکرێت هاککەرەکان بە مەبەستی دەستخستنی زۆرترین زانیاری تاکە کەسی بەکاریبهێنن، بەمەش زانیارییە کەسییەکان و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیجەکان دەستیان بەسەردا بگیرێت و هاکبکرێن، بەمەش زیانێکی گەورە بە بەکارهێنەران بگات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لینکەکە لە ساڵیادی بیست ساڵەی بەرهەمهێنانی "کۆکاکۆلا"ەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە هەرکەس بەشداری راپرسیەکە لەبارەی کۆکاکۆلاوە بکات ئەگەری هەیە دیاری وەربگرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر لە ساڵیادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیای "تیۆتا"دا لە رێگەی ئەپی WhatsAppەوە لینکێکی راپرسی بڵاوکرایەوە و تییدا داوا لەبەکارهێنەران کرابوو خۆیان وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و دواتر لینکەکە بۆ ٥٠ هاوڕێی دیکەی بنێرێت، بەڵام کاتێک ماڵپەڕی "Virus Total" بەدواداچوونی بۆکرد و دەرکەوت لینکەکە هاککردنە و مەترسی بۆسەر بەکارهێنەرانی دروسدەکات.