کەشناسێکی عێراقی ئاشکرای کرد، لە سبەینێوە، رۆژی دووشەممە، پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە تێکرا ئاساییەکانی خۆیان و پێشبینی دەکرێت سێ پلە بۆ چوار پلە بێنە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسیدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکەوە کە لەڕووکاری سەر دەریای ناوەڕاستەوە هەڵ دەکات، کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی کەشوهەوا، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەماوەی داهاتوودا هیچ شەپۆلێکی گەرما روو نەکاتە ناوچەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی هەڵکردنی بای باکوری خۆرئاوا، رێژەیەک لە تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراقدا بەرزدەبێتەوە و خێرایی با-ش دەگاتە ٦٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".