فۆتۆ:
2021-06-05
2748 جار خوێندراوەتەوە
جاک دۆرسی سەرۆکی کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، کۆمپانیاکەی بەنیازە جزدانێکی نوێ و جیاواز بۆ دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین دروستبکات.
ئەم جزدانە هاوشێوەی یۆئێس بیە کە دەتوانێت ئەو دراوە ئەلیکترۆنیانە بەشێوەیەکی پارێزراو لە نێو فایلێکدا هەڵبگرێت.
ئامانجەکەشی بۆ ئەوەیە ئەو کەسانە بتوانن بەئارەزووی خۆیان لەگەڵ هەر ئەپڵکەیشندێکدا بتوانن لە رێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئاڵوگۆڕی دراوی پێبکەن.
هاوکات، سەرۆکی تویتەر لەو باوەڕەدایە، مامەڵەکردن بە دراوی بیتکۆین نابێت تەنها لە رێگەی ئەو کەسانەوە مامەڵەی پێوەبکرێت کە پێشتر کاریان لەسەر کردووه.
بیتکۆین Bitcoin دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، یەکەم دراوی ژمارەییە کە بانکی نییە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنیشی پێویستی بە بانک نییە. ساڵی ٢٠١٧ بەکارهێنەرانی لە نێوان دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ بەکارهێنەری هەبوو.