سەردێڕ:

ئەگەر دەتەوێت زۆر بژیت واز لەم خووانە بهێنە

فۆتۆ: 
2021-06-04

16389 جار خوێندراوەتەوە

بۆئەوەی ژیانێکی تەندروستت هەبێت و تەمەنێکی درێژ بژیت پێویستە واز لە چەند خوویەکی رۆژانەت بهێنیت کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان و مردنی پێشوەختە.


بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە پێنج لە دیارترینی ئەو هۆکارانە کردووە کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان و کورتبوونەوەی تەمەن، لەوانەش:

١. پێبکەنە چونکە پێکەنین یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵ.

٢. وازهێنان لە جگەرەکێشان لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا ئەگەری هەیە یارمەتیدەربێت بۆ پارێزگاریکردن لە ژیان.

٣. واز لە تەمبەڵی بهێنن، چونکە چالاکبوونی جەستە ئەگەری مردن بەڕاددەی %٨٠ کەمدەکاتەوە.

٤. رێگەمەدە قەڵەو ببیت چونکە قەڵەوی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

٥. شەکر بە هەمان شێوەی جگەرە زیانی هەیە بۆیە پێویستە لێی بەدووربیت.