سەردێڕ:

هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی ئێسک ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-06-04

8005 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە ئاشكرایکردوە، شێرپەنجەی ئێسك یەکێکە لە جۆرە دەگمەنەکانی شێرپەنجە کە زۆرکات تووشی ئێسکی ناوچەی حەوز و ئێسکە درێژەکانی قاچەکان و دەستەکان دەبێت.


ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ئێسك تاوەکو ئێستا بە تەواوی دیارینەکراوەم بەڵام هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ چەند فاکتەرێکی بۆماوەیی و گۆڕانێکی جیناتی و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی ئێسك و بەرکەوتن بە چارەسەری تیشك لە قۆناغێکی زووی تەمەندا، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة"دا باسکراوە.

نیشانەکانی شێرپەنجەی ئێسك بریتین لە ئازار و ئاوسانی ئەو ناوچەیە، کەمبوونەوەی توانای جوڵە بەهۆی داخورانی جومگەکان، زوو شکانی ئێسك، کەمبوونەوەی کێش، ماندوێتی بەردەوام، کەمبوونەوەی توانای جەستەیی.

بەگوێرەی دۆخی نەخۆشەکەش چارەسەر بۆ ئەو جۆرە شێرپەنجەیە دەکرێت لەرێگەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی یان نەشتەرگەری یاخود چارەسەر بە تیشك.