بێژەری دیاری میسر "بەسمە وەهبە" گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا لەبەردەم مەککەی پیرۆز وەستاوە و بە گریانەوە دەپاڕێتەوە بۆ باشبوونی دەلال عەبدول عەزیزی هونەرمەند.
بەسمە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا لە بەردەم مەککەی پیرۆز وەستاوە و بە گریانەوە دەپاڕێتەوە و دوعا دەکات کە دەلال عەبدول عەزیزی هونەرمەند باشبێتەوە و لە نەخۆشییەکەی رزگاری بێت.
شێوازی ڤیدیۆکە لە ڕێگەی سناپەوە کراوە و فلتەر بەکارهاتووە، بە جۆرێک وەک ئەوەبێت ئەو بێژەرە ماکیاژی کردبێت، ئەم شێوازی ڤیدیۆیە لەو شوێنە پیرۆزە کاردانەوەی هەوادارەکانی لێکەوتەوە، رایانگەیاندووە ئەو جۆرە کارەی بەسمە نەگونجاوە لەگەڵ ئەو شوێنەدا، کە عەدەسەی چاو و فلتەری سناپی بەکارهێناوە.
بەسمە لە ڤیدیۆکەدا بەگریانەوە دەڵێت "خودایە دەلال عەبدول عەزیز چاکبکەیتەوە و بۆ مناڵەکانی بگەڕێنیتەوە.. بڵێن ئامین.. ئەی خوایە گیان شیفای دەلالی خۆشەویست بدەیت.."