سەردێڕ:

چی روودەدات ئەگەر تۆڕی ئینتەرنێت نەمێنێت؟

فۆتۆ: 
2021-06-01

6430 جار خوێندراوەتەوە

ئینتەرنێت لەم سەردەمەدا تەنها یەک ئامێر نیه، بەڵکو تۆڕێکی گەورە و بەرفراوانە، ئەگەر بەشێکی لێ ببێتەوە و بپچڕێت واتای ئەوە نییه ئەم سیستمە بەشێوەیەکی یەکجارەکی کۆتایی پێدێت مەگەر جەنگێکی گەورەی ئەتۆمی لەسەر زەویدا رووبدات.


ئەگەر ئینتەرنێت بەشێوەیەکی نەخوازراو و بە هۆکارێکی نادیار نەمێنێت ئەوا دۆخێکی ئاڵۆز روودەدات، بەشێوەیەک  ئامێری تەلەفۆن و تەلەفزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مانگی دەستگرد، کە هاوشێوەیەی ئینتەرنێتن لەم سەردەمەدا، ئەوا بەدڵنیاییەوە خزمەتگوزاری هەموو ئەم تۆڕانە لەیەک کاتدا بەردەست نابن.

ئەو کەسانەش کە هۆگری بەکارهێنانی ئینتەرنێت بوون توشی دۆخێکی بێزارکەر و خراپ دەبن و پەنادەبنە بەر بەکارهێنانی ئامێر و مۆبایلە کۆنەکان، دوبارە کاراکردنەوەی ئەم جۆرە ئامێرانەش پێویستی بەچەند ساڵێکە بۆ ئەوەی دووبارە دروستبکرێنەوە.

هەرچەنده نیوەی سەر زەوی بێ بەشە لەبەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت، بەڵام لە ئێستادا بڕبڕەی ئابوری جیهان لەسەر ئەم تۆڕە بەنده و بە نەمانی ئینتەرنێتیش کاریگەریەکی گەورەی دەبێت بۆ لەناوبردن و روخانی ئابوری جیهان.

هەروەها خزمەتگوزاری بانکەکانیش بەشێوەیەکی گەورە پشت بە ئینتەرنێت دەبەستن و زۆربەی زانیارییەکانیشی لە تۆڕی ئینتەرنێتیدا هەڵگیراون، بۆیە بەنەمانی ئینتەرنێت  تەنانەت ئاڵوگۆڕی دراوەکانیش سەختدەبێت و پەکی دەکەوێت.

بەهەمان شێوە کۆمپانیا گەورەکانیش وەکو گۆگڵ و فەیسبوک و ئەمازۆن لەکار دەکەون و داهاتەکانیشیان کە ملیارها دۆلاره لەدەستدەچێت، لەکاتێکدا زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس تەنها لەکۆمپانیای گۆگڵ کاردەکەن بەوەش هەزارەها کەس بێ ئیش و کار دەبن.