سەردێڕ:

ئایا مرۆڤ دەتوانێت پێشبینی رودانی بومەلەرزەبکات؟

فۆتۆ: 
2021-05-31

3569 جار خوێندراوەتەوە

پێشبینیکردنی رودانی بومەلەرزە مێژوویەکی کۆنی هەیه، لەهەمانکاتدا هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ئەوەی بەدواداچونی بۆ بکرێت تا بتوانرێت پێشبینی رودانی بکرێت، بەڵام لەکۆتاییدا هیچ هیوایەکی نەبووه.


چارلز رێختەر، زانای ئەمریکی لە بواری بومەلەرزه رایگەیاندووه ، "تەنها کەسانی گەمژە و بێ ئەقل  و درۆزنەکان پێشبینی بۆ روودانی بومەلەرزه دەکەن".

لەبەرامبەردا، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا کۆمەڵێک لە شارەزایان و لێکۆڵەرانی بواری جیۆلۆجی تاقیکردنەوەیەکی نوێیان ئەنجامدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگهێشتیان بۆ پێشبڕکییەک کرد.

لە پێشبڕکێیەکەدا هەزارەها کەس لە رێگەی دروستکردنی چەند بیرۆکە و  ئامێری دەستکردەوە بەشداریانکرد، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەری وەقائعی ئەکادیمی ئەمریکی بۆ کاروباری زانستی بڵاوکراوەیەوە تێیدا هاتووە، "ئەو کەسانە براوەبوون کە توانیان بگەن بە هاوکێشەیەک تابتوانێت پێشبینیەکی ورد بۆ روودانی بومەلەرزە بکات".

هاوکات، ئەگەرچی تا ئێستا دیار نییه ئەو تاقیکردنەوانە چۆن ئەنجام دەدرێن و بەچ شێوازێک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام هەوڵی زاناکان ئەوەیاندەرخستووه کەوا ئومێدێک هەیه سەبارەت بە پێشبینیکردن بۆ روودانی بومەلەرزە.

بێراک نۆڵت زانا لە بواری فیزیای گەردونناسی لە زانکۆی بۆردۆ و یەکێک لە ئامادەکارانی توێژینەوەکە رایگەیاند، "لە راستیدا تاقیکردنەوەکەمان سەبارەت بە دۆزینەوەی پێشبینی بۆ رووداوی بومەلەرزە کارێکی یەکجار نایاب وسەرکەوتوو بوو".