سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.. ئاژەڵێکی کێوی دەگمەن لە ئوسترالیا لە دایکبوو

فۆتۆ: 
2021-05-31

6555 جار خوێندراوەتەوە

سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر و دوای ئەوەی هەزاران ساڵ هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەربوو، بۆ یەکەم جار ئاژەڵی کێوی ناسراو بە "شەیتانی تاسمانی" لە ئوسترالیا بە شێوەیەکی سروشتی لە دایک بوو.


پارێزەرانی پاراستنی ژینگە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە داوایان کرد ٢٦ لەو ئاژەڵە و ئاژەڵە دەگمەنەکانی دیکەی باکوری ئەو وڵاتە بگێڕنەوە بۆ کێڵگەی بارینگتۆن توبس لە باکوری شاری سدنی پایتەختی ئوسترالیا بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان.

تیم ڤۆکنەر سەرۆکی ئۆزی ئاراک بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاند، دوای هەزاران ساڵ ئەمە یەکەم بێچووە لە سروشتدا لەدایکببێت، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە.

وتیشی، "پێش ١٠ ساڵ ٤٤ ئاژەڵمان پاراست و لە ئێستادا ٤٥٠ بێچووهەن کە توانراوە بگەڕێندرێنەوە بۆ کێو و دەشتەکانی ئوسترالیا، ئەگەرچی هێشتا کارەکە لەسەرتادایە".    

دەشڵێت، "ئەمڕۆ کارێکی گەورەمان ئەنجامداوە، ئاژەڵەکان نەک تەنها لە ژیانداماون و پارێزراون، بەڵکو گەشەیان کردووە و زۆریشبوونەتەوە و وچەیان خستووەتەوە".