سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. یەکەم پیاوی نابینای چینی بەسەر بەرزترین لوتکە چیای جیهاندا سەرکەوت

فۆتۆ: 
2021-05-31

2217 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی نابینای چینی توانی بە سەرکەوتوویی بەسەر لوتکەی چیای ئەڤەریستدا سەربکەوێت.


ژانگ هۆنگ تەمەنى ٤٦ ساڵە و خەڵک وڵاتى چینە، ئەو وەک یەکەم هاوڵاتی نابینای چینی لە جیهاندا رۆژى ٢٤ ی ئەم مانگە توانی بە سەرکەوتوویی بەسەر بەرزترین لوتکەی جیهاندا سەرکەوێت کە لوتکەى ئەڤەرێستە لە  زنجیرە چیاکانی هیمالایایە.

ئەو پیاوە بە ئاژانسى رۆیتەرزی راگەیاندووە، گرنگ نییە کە ئەو کەسێکى ئاسایی نیە و بینایی لەدەستداوە، بەڵکو ئەگەر مرۆڤ بیرکردنەوەیەکی گونجاوی هەبێت هەمیشە دەتوانیت شتێک تەواو بکەیت کە کەسانی تر ناتوانن ئەنجامی بدەن.