سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە ​

فۆتۆ: 
2021-05-30

1071 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە،  لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ۳۸پلە و نزمترین ۲۱ پلە دەبێت، لە سلێمانى ۳۸بە ٢۰ و دهۆک ٣٧ بە ۲۱ و کەرکوک ٤۱ بە٢٥ پلە دەبێت.

هاوکات، سبەی دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ۲۱ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣۸ بە ٢۰پلە، دهۆک ٣۸ بە ٢۱، کەرکوکیش ٤٢ بە ٢٥ پلە دەبێت.