غودەی تەمەڵ یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە جیهاندا، ساڵانە بە نزیکەیی ٪١٢ـی دانیشتوانی زەوی لە کاتێکی تەمەنیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ژنان ئەگەری توشبوونیان بەم جۆرە نەخۆشیە زیاترە بە پیاوان بە هەشت جار.
بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی healthline، باس لەوە دەکات کە کێشەکانی پەیوەست بە غودەی تەمەڵ لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دەکرێت ڕووبدەن لە مرۆڤەکاندا، بە شێوەیەکی گشتی ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسە لە دابینکردنی وزەی پێویست بۆ خانەکانی جەستە و گەشەکردن و مێتابۆلیزم لە جەستەدا.
دەکرێت کێشە ڕووبدات لە کاتی زۆری یاخود کەمی لە ڕێژەی هۆڕمۆنەکەدا، بەڵام لە کاتی کەمی ڕژێنەکانی غودەدا دەکرێت بە هەندێک نیشانە بناسرێنەوە کە ئەمانەن:
١- هەمیشە هەست بە ماندوویەتی دەکەیت.
٢- کێشی جەستەت بەردەوام زیاد دەکات.
٣- هەستکردن بە سەرما، لە کاتێکدا لە کەشووهەوایەکی گونجاودا دانیشتویت.
٤- لاوازی و بوونی ئازار لە ماسوولکە و جومگەکاندا.
٥- قژ ڕووتانەوەی بەردەوام.
٦- بوونی پێستێکی وشک و بەردەوام هەست بە خوران دەکەی.
٧- هەستکردن بە بێزاری و بێتاقەتی.
٨- کەم توانایی لە سەرنجدان و بیرکەوتنەوەی شتەکان.
٩- قەبزی زیاد لە پێویست.
١٠- تێکچوونی سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی بەردەوام.