ئەنجامی توژینەوەیەک ئاشکرای کرد کە رۆژانە خواردنی کوپێک شیر مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، ئاماژە بە توێژینەوەیەک دراوە کە باس لە سوودەکانی خواردنەوەی شیر دەکات و ئەو کەسانەی رۆژانە شیر دەخۆنەوە رێژەیەکی کەم لە کۆلیسترۆڵیان هەیە و بەم شێوەیەش کەمتر توشی نەخۆشییەکانی جەڵتەی مێشک دەبن.
بەپێی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی هەموو رۆژێک شیر دەخۆنەوە ئەگەری توش بوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ لە ٪١٤ کەمترە لە کەسانی تر.
پرۆفیسۆر "فیمال کارانی" شارەزای تەواو کەرە خۆراکییەکان لە زانکۆی ریدینگ وتی "لەنێو ئەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکەیان کردوە، تێبینی کراوە ئەو کەسانەی جێنەتیکیان پەیوەندی لەگەڵ هەیە لەگەڵ خواردنەوەی بڕێکی زۆری شیر، رێژەی کۆلیسترۆل لە جەستەیاندا لە ئاستێکی نزمدا بووە."