سەردێڕ:

ڤیدیۆ، شۆفێرێک لەکاتی پارککردندا خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا

فۆتۆ: 
2021-05-26

6724 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی شۆفێرێکیان لە ناوچەی کێنتی بەریتانیا بڵاوکردەوە، کە تیایدا شۆفێرەکە هەوڵدەدات ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم کەی ئێف سیدا پارك بکات، بەڵام خۆی دەکیشێت بەدوو ئۆتۆمبێلی تردا و لەکۆتاییدا بێهیوادەبێت لە هەوڵەکانی و شوێنەکە جێدەهێڵێت.


هاوکات لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەڕەرای ئەوەی رووبەڕێکی زۆری لەبەردەمە بۆ پارککردنی، بەڵام خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی پێش خۆی و دوای خۆی.

لەهەمووی سەیرتر، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەی دواوە رایگەیاندووە، لە ئەمساڵدا ئەمە سێیەمین جارە کە خەڵکی خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەیدا و پارەیەکی زۆری لە چاککردنەوەیدا خەرجکردووە.