وشکبوونەوەی دەست دوای تەواو بوونی کارەکەت و چەند جارێک دەست شۆردن لە رۆژەکەدا کارێکی ئاساییە، بەڵام بە وشکی مانەوەی دەستکانت، زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت و تەمەنیان کورت دەکاتەوە و زوو چرچی و لۆچیان تێدەکەوێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئاماژە بە پێنج رێگا دراوە بۆ چارەسەری وشکبوونەوەی دەستەکان، ئەوانیش:
١- تێکەڵکردنی شۆفان و زەیتی گوڵەبەڕۆژە و چەورکردنی دەست پێی لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.

٢- بەکارهێنانی هەنگوین، سەرەتا دەستە وشکبووەکە پاک بکەرەوە و دواتر هەنگوینی لێبدە، جگە لە وشک بوونەوە بۆ چارەسەری شوێنە بریندارەکانیش بەکاردێت.

٣- چەورکردنی دەست بە "پێترۆلیۆم جەلی" دواتر لەدەستکردنی دەستکێش بە شەودا.

٤- دروستکردنی ماسکی ئەڤۆگادۆ بۆ دەستەکانت.

٥- بەکارهێنانی ئەو کرێم و بەرهەمانەی کە ڤیتامین B3یان تێدایە، ئەم ڤیتامینە لە پێست لە وشک بوونەوە دەپارێزێت.
