سەردێڕ:

ئەم نیشانانە دەکرێت ئاماژەبن بۆ شێرپەنجەی قۆڵۆن

فۆتۆ: 
2021-05-24

5180 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی قۆڵۆن یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە تووشی مرۆڤ دەبێت، و ناتوانرێت بە ئاسانی بناسرێتەوە، بەڵام چەند نیشانەیەکی شاراوەی هەیە کە دەکرێت نەخۆشییەکەی پێ بناسرێتەوە.


ماڵپەڕی "مصراوي" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین ئەو نیشانانە کردووە کە ئەگەری هەیە ئاماژە بن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن، بەم جۆرە:

١. سکچوون بەبێ هۆکار.

٢. قەبزی بەڕاددەیەك پیسایی بە قورسی بە قۆڵۆندا بێتە خوارەوە.

٣. بوونی خوێن لەگەڵ پیساییدا.           

٤. رەقبوونی ناوسك.

٥. کەمی ئاسن و کەمخوێنی.

٦. لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکار.

٧. ئازاری سك و گرژبوونی بە بەردەوامی.