بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی عێراق لەمڕۆوە کەشوهەوا ناجێگیری بەسەردادێت و لەدوای شەپۆلێکی گەرما کە زۆربەوی ناوچەکانی گرتبووەوە.
بە گوێرەی پێشبینیەکانی حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراقی، لەمڕۆە جارێکی تر گۆڕانکاری گەورەدێت بەسەر کەشوهەوادا و هەورەکان چڕدەبنەوە و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی خۆرئاوای عێراق.
هاوکات، لێزمەی باران و هەورەبروسەکە لە شوێنە جیاوازەکان دەبینرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و سەڵاحەدین ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەخۆیانەوەدەبینن و سبەینێ سێشەممەش کاریگەرییەکی زیاتر دەبێت.
بەڵام، لە شاری بەسرە رادەی شێ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات و رۆژی سێشەممەش کەمتردەبێتەوە.