سەردێڕ:

بەهۆی چونە توالێت و دواکەوتنی بۆ یەک خولەک، لێپێچینەوە لە شۆفێری شەمەندەفەرێک کرا

فۆتۆ: 
2021-05-22

3029 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی چونی بۆ توالێت، شۆفێری شەمەندەفەرێکی ژاپۆنی، بۆ ماوەی یەک خولەک گەشتەکەی دوادەکەوێت و ناتوانێت لەماوەی دیاریکراودا بگاتە شوێنی مەبەست، بەوهۆیەشەوە کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەو وڵاتەی ناچارکرد داوای لێبوردن لە سەرنشینەکانی بکات و لێپێچینەوەش لە شۆفێرەکە بکات.


شۆفێری شەمەندەفەرەکە دانیبەوەداناوە، بەهۆی ئازار و پێچی سکییەوە ناچاربووە شوێنەکەی بەجێبهێڵێت و بیداتە دەست یەکێک لە کارمەندەکان. هاوکات، ١٦٠ سەرنشین لەنێو شەمەندەفەرەکەدا هەبوون.

شۆفێری شەمەندەفەرەکە تەنها بۆ ماوەی سێ خولەک لەکارەکەی ون بووە، لەکاتێکدا خێرایی ئەو شەمەندنەفەرە ١٥٠  کیلۆمەتربووە لەیەک کاتژمێردا.

هاوکات، پۆلیسی ژاپۆن رایگەیاند، "شەمەندەفەرەکە بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی زانیاری ورد کاردەکات، بۆیە پێویسته لەسەر شۆفێرەکان لەشوێنی خۆیان بمێننەوە بۆچارەسەرکردنی هەر رووداوێکی نەخوازراو".

هەر بەهۆی رووداوی ئەو دواکەوتنەوەوە، کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ژاپۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، داوای لێبوردنی  کرد و رایگەیاند، "شۆفێری شەمەندەفەرەکە دوچاری لێپێچینەوەش دەبێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دوانەکەوێت".

مسافرون في محطة في كيوتو ينتظرون قطار الـ"شينكانسن"

من داخل أحد قطارات الـ"شينكانسن"