سەردێڕ:

چۆن ترەمپ سود لە دەرماڵەی حکومی خۆی وەردەگرێت دوای دەرچوونی لە کۆشی سپی؟

فۆتۆ: 
2021-05-22

4568 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتی ساڵانە ١٥٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت، لەوانەشە ئەو پارەیە بۆ دانەوەی قەرزەکانی کارمەندەکانی بێت کە لەگەڵی کاریانکردووە لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا.


ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتییەکەی مانگانە بە هەزاران دۆلار سودمەند دەبێت، کە ئەو پارەی دوای شەش مانگ لە تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ دانەوەی قەرزی ئۆفیس و موچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و چاپکردن و پۆستەدا خەرج دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ترەمپ قەرزێکی زۆری فەرمانبەرانی لەسەر کەڵەكەبووە، کە بە تەنیا قەرزی مایک پێنسی جێگری تاوەکو ساڵی داهاتوو دەگاتە یەک ملیۆن و ٢٦ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

باسی لەوەشکردووە، لەوانەشە بڕێکی زۆر لە قەرزی فەرمانبەرانی بداتەوە بە تایبەت فەرمانبەرانی ماڵەکەی لە فلۆریدا و تیمی یاری گۆڵفی لە نیوجێرسی.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسانەی پیشتر لەگەڵ ترەمپ کاریان کردووە وەکو بەرێوەبەری پەیوەندیەکان و چەند راوێژکارێکی جیاوازی لە موچەکانیاندا هەیە، بەجۆرێك دوو ئەوەندە کەمترە ئێستا و ئەو کەسانەش پێویستە پارەکانیان بۆ بگەرێنرێتەوە.

راشیگەیاندووە، سەرۆکانی پێشووتری ئەمریکا پارەیەکی یەکجار زۆریان بۆ نوسینگەکانی دوای تەواوبوونی سەرۆکایەتییان پێدەدرێت، بۆ نمونە بیل کلینتۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی زیاتر لە ٣٤٦ هەزار و ١٢٨ دۆلاری ساڵانە بۆ ئۆفیسەکەی خەرج دەکرا.

بەڵام بۆ ترەمپ، لەوانەیە ئەو پارەیە کەمتربێت، بەهۆی ئەوەی ئەو ئۆفیس و یەکەی نیشتەجێبوونی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام فەرمانبەری زیاتری هەیە.