بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێکە لە گرفتە باوەکانی تەندروستیی کە ملیۆنان خەڵک بەدەستییەوە دەناڵێنن، لە زۆربەی حاڵەتیشدا کەسی توشبوو هەست بە نیشانەکانی ناکات و گرفتی گەورەی بۆ دروست دەکات.
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە دیارترین گرفتە مەترسیدارەکانی کە بۆ جەستەی دروست دەکات جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشکە.
بۆ ئەو مەبەستەش پسپۆرانی تەندروستی ئاماژەیان بە سێ خۆراک کردووە کە مەترسی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کەمدەکەنەوە، ئەوانیش:
ئاوی چەوەندەر
چەوەندەر برێکی زۆر ماددەی خۆراکی و NO3ی تێدایە، کە جەستە دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نیتریک، کە سوودی بۆ سوڕی خوێن هەیە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە ماوەیەکی کورتدا ناهێڵێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوسینگەی نیشتمانی ئەمریکا بۆ پزیشکی "ئۆکسیدی نیتریک جارەسەری باشە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرز فشاری خوێنیان هەیە، هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی رێژەی بەرزبوونەوەی خوێن لە جەستەدا".
فستق
بە جۆرێکی گرنگی چەرەسات دادەنرێت کە فشاری خوێن دادەبەزێنێت، چونکە هۆکارە بۆ فراوانکردنی بۆریەکانی خوێن و ڕێککردنەوەی تێکڕایی لێدانی دڵ.
هەنجیر
هەنجیری تازە دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی گرنگ و ئاستی کالۆری نزمە و پۆتاسیۆمی تێدایە بە جۆرێک ٢٣٢ گرام پۆتاسیۆم لە دوو هەنجیردا بوونی هەیە، پۆتاسیۆمیش کاردەکات بۆ فراوانکردنی بۆرییەکانی خوێن و دابەزینی فشاری خوێن، کە لە ڕێگەی میزکردنەوە سۆدیۆمی زیادە دەکاتە دەرەوەی جەستە.