سەردێڕ:

ئایا بۆنی دەم ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار؟

فۆتۆ: 
2021-05-21

15077 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران لە شەش نەخۆشخانەی جیاواز کە لە نێوانیاندا یەکەی "Unserm Hypertension" هەبوو کە پرۆفیسۆری فەڕەنسی مارك هۆمبیر لە زانکۆی "​Paris Sud" بەڕێوەی دەبات ئاشكرایکردووە، دەکرێت لەڕێگەی بۆنی هەناسەوە ئاشکرابکرێت چی نەخۆشییەکتان هەیە.


بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "لها" مەگەزین، توێژینەوەکە ٥٩١ کەسی گرتووەتەوە کە تەندروستییەکی باشیان هەیە لەگەڵ ٨١٣ کەس کە نەخۆشن، داوا لە بەشداربووەکان کرا کە فوو بکەن بە ئامێرێکدا کە هەناسە شیدەکاتەوە، لەڕێگەی ئەوەشەوە دەرکەوت کە هەندێكیان نەخۆشن و بەشێکیان نەخۆشی کرۆهۆنیان هەیە کە جۆرێکە لە نەخۆشییەکانی هەوکردنی هەناو.

ئەم ئەنجامەش کاتێك دەرکەوت کە بەشێک لە توێژەران هەندێك لە بۆنەکانیان جیاکردەوە وەك بۆنی جگەرە و بۆنی خواردن و چەند دانەیەکی دیکە، لەڕێگەی ئەمەشەوە توانیان هەندێك نەخۆشی دیاری بکەن لەوانەش شێرپەنجەی سییەکان.

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە بۆنی دەم دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی مەترسیدار، بەڵام ئاماژە بەوەشكراوە کە هێشتا توێژینەوەکە پێویستی بە هەڵسەنگاندن هەیە.