سەردێڕ:

ئایا زەیتوونی خۆشکراو زیانی هەیە؟

فۆتۆ: 
2021-05-20

6527 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری تەندروستیی لە بەریتانیا ئاگاداریی ئەوەیانداوە، پێنج دەنك زەیتونی خۆشکراو (سوێرکراو) بڕێکی زۆر خوێی تێدایە کە بە هێندەی سێیەکی پێویستیی دوو رۆژی جەستەی کەسێکی پێگەیشتوو دەبێت.


ماڵپەڕی "Daily Telegraph"ی بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین ماری باسی لەوە کردووە، زۆرینەی خەڵك نازانن ژەمە سوکەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر تەندروستیی دەبێت، لە ئێستادا ئاشکراکراوە کە چەند دەنکێك زەیتوون بڕێکی زۆر خوێی تێدایە.

گروپی توێژەران کە شیکردنەوەیان بۆ ٥٥٥ جۆر ژەمە خواردنی سوك کردووە کە لە مارکێتەکاندا هەن، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت ١٠٠ گرا م لە هەندێك لە جۆرە جیاوازەکانی زەیتوون نزیکی پێنج گرام خوێی تێدایە لەکاتێکدا پێویستی رۆژانەی جەستەی کەسێکی پێگەیشتوو بۆ خوێ تەنها شەش گرامە.

هەروەها لەو خواردنانەدا بەشێكی زۆریان بەڕاددەیەکی ترسناك خوێیان تێدایە، ئەمە لە کاتێکدا کە لەسەر قوتوەکەیان ئاماژە بەوە نەکراوە، بۆیە بەکارهێنەر ناتوانێت بڕیاری دروستبدات.

ئەمە تەنها زەیتون ناگرێتەوە بەڵکو بەشێکی زۆری ئەو خواردنانە بڕی خوێ و چەوری تێر لە پێکهاتەیاندا زۆرە.

گراهام ماکگریگۆر، مامۆستا و پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان لە زانکۆی کوین ماری لە لەندەن وتی: کەسانێکی زۆر رۆژانە لە بڕی پێویستی جەستەیان زیاتر خوێ دەخۆن، کە ئەمەش ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی هەزاران کەس بە جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەکانی دڵ.

ئاماژەی بەوەشداوە، کەمکردنەوەی خوێ بە یەکێك لە رێگە کاریگەرە کەم تێچووەکان دادەندرێت بۆ پارێزگارییکردن لە تەندروستیی.