سەردێڕ:

کێن ئەوانەی نابێت بەرهەمە شیرییەکان بخۆن؟

فۆتۆ: 
2021-05-20

14908 جار خوێندراوەتەوە

هەستیاریی بۆ شیرەمەنییەکان یان ئەنزیمی لاکتۆز، حاڵەتێکە تیایدا جەستە توانای بەرهەمهێنانی ئەنزیمی لاکتۆزی نییە کە بەرپرسە لە داشکاندن و هەرسکردنی لاکتۆز کە شەکرێکی سروشتیی ناو پێکهاتەی شیر و بەرهەمەکانی شیرە.


کاریگەرییە تەندروستییەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت و واباشە لەکاتی دەرکەوتنیاندا، ئەو کەسانە خۆیان لە هەموو بەرهەمێکی شیر بەدووربگرن و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن ئەگەر باری تەندروستییان نائاسایی بەرەو خراپی ڕۆیشت.

ماڵپەڕی "FoodPrevent" ئاماژەی بە چەندین نیشانەی جەستەیی کەسانی هەستیار بە شیرەمەنییەکانی کردووە، کە لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە خراونەتەڕوو، لەوانە:

-گێژبوون، ئازاری گەدە و ورگ و ڕشانەوە.

-ئەگەر دەستبەجێ هەستت کرد نەخۆشییت پاش خواردنی هەر جۆرێکی شیرەمەنییەکان.

-ئەگەر لە کاتی خواردنیاندا تەندروستییت تێکبچێت و پاش ماوەیەک ئاسایی ببیتەوە.

-ئەگەر جیناتی کەسەکە لە ڕەچەڵەکدا خەڵکی چین، ژاپۆن ئەفریقا، ئەمریکییە سورەکان بێت.

-ئەگەر نەخۆشیی (IBS) "Irritable bowel syndrome"ت لەگەڵدابێت، کە نەخۆشییەکە تووشی ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ دەبێت و ئازاری گەدە و سکی ڵیدەکەوێتەوە و کەسەکە تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبێت.

Study links milk consumption to aging | 2020-01-17 | Food Business News