هەندێک لە خووەکانی ژیانی ڕۆژانە کە ڕەنگە هەستیی پێ نەکەیت زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنن، وەک پشتگوێخستنی ژەمی بەیانیان و زیادەڕەویکردن لە خواردنی شەکردا.
ماڵپەڕی Health & Human Research نوسیوویەتی، مێشک زیاتر لە هەر ئەندامێکی تری جەستە وزەی زۆری پێویستە، لە %٢٠ی گلوکۆزی جەستە لە مێشکدا بەکاردێت، هەربۆیە هەندێک خووی ڕۆژانە هۆکارە بۆ سستبوون و لەناوچوونی خانەکانی مێشک، لەوانەش:
-گرنگی نەدان بەکاتەکانی نوستن و بێبەشکردنی جەستە لە خەوی باش
-زیادەڕەویکردن لە خواردنی خۆراکەکاندا، هۆکارە بۆ قەڵەوی و خڵەفان
- جگەرەکێشان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زیان بە خانە دەمارییەکانی مێشک دەگەیەنێت
-کەمخواردنەوەی ئاو ئەرکی مێشک و ئاستی ترکیز کەمدەکاتەوە
- زیادەڕەویکردن لە خواردنی شەکردا، خانەکانی مێشک توشی هەوکردنی درێژخایەن دەکات.
-فشاری خوێن بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت.
