سەردێڕ:

برنج چ پەیوەندیەکی بە دابەزاندنی کێشی لەشەوە هەیە؟

فۆتۆ: 
2021-05-20

9163 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا زاناکان ئاشکرایانکردووە، پێویستە کەسانی قەڵەو بڕی ٥٠ گرام زیاتر لە برنج بخۆن بۆئەوەی بتوانن کێشی جەستەیان دابەزێنن.


ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە لەلایەن زاناکانی زانکۆی دۆشیشای ژاپۆنی ئەنجامدراوە و تیایدا دەریانخستووە، ڕێژەی قەڵەوی لەو وڵاتانەدا زۆر کەمترە کە بڕێکی زۆر لە برنج دەخۆن بەراورد بەوانەی کە بڕێکی کەمتر دەخۆن.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، زاناکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر  ١٣٤ وڵاتی جیهان کردووە و بڕی خواردنی برنجیان بەپێی هەموو وڵاتێک جیاکردووەتەوە.

بەرپرسی سەرەکیی توێژینەوەکە پڕۆفیسۆر تۆمۆکۆ ئیمای ڕایگەیاند، "لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا، ڕێژەی خواردنی برنجمان بە گرام هەژمارکرد، کە لە ڕۆژێکدا خوراوە."

بەپێی دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە، ڕێژەی زۆری ڕیشاڵی ڕووەکیی ناو پێکهاتەی برنج هەستی تێریی دەدات بەو کەسانەی دەیخۆن و ئەمەش هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە.

باسیان لەوەش کردووە، زیادکردنی بڕی خواردنی برنج بە ڕێژەی ٥٠ گرام لە ڕۆژێکدا، ئەگەری هەیە ڕێگری لە قەڵەوی بکات.