سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمی ئاو لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2021-05-20

8324 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك​ نیشانەی​ دیاریکراو ​لە​جەستەدا​ دەریدەخەن​ کەسێك​ بەپێی ​پێویست​ ئاو ​ناخواتەوە،​ بۆیە ​باشتروایە ​ئەو ​نیشانانە​ بناسرێنەوە.


لەبابەتێکدا ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمەڵێك نیشانە دەریدەخەن جەستەپێویستی بەبڕی ئاوی زیاترە ئەمە لەکاتێکدایە کە هەست بە تینوێتیش ناکرێت.

لەدیارترین ئەونیشانانەش بریتییە لە هەستکردن بە ئازاری توند لەسەردا بەجۆرێك کەدەکرێت بەدەرمان ئازارەکە نەشکێت.

نیشانەیەکی دیکەش بریتییە لەهەستکردنی بەردەوام بەبرسییەتی، لەگەڵ لاوازی جەستە وماندوێتی بەردەوام بەبێ هۆکار.

ئازاری جومگەکان و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و قەبزی بەشێکی دیکە لە نیشانەکانی کەمی ئاوە لەجەستەدا، بۆیە پێویستە رۆژانە بڕی ئاوی زیاتر بخورێتەوە.