سەردێڕ:

کۆرۆنا لەدوای سییەکان زیان بە چ ئەندامێکی تری جەستە دەگەیەنێت؟

فۆتۆ: 
2021-05-20

6746 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکا ​دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەریخستووە، لە دوای سییەکان ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ زیان بە ماسولکەی دڵ دەگەیەنێت، بەجۆرێک دەتوانێت سستی بکات، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەشی کە مێژووی نەخۆشی دڵیان نییە.


ڕۆژنامەی زە سەنەی بەریتانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە توێژینەوەکە کردووە کە دەربارەی کۆڤید ١٩ کراوە، دەرکەوتووە زیانێکی زۆر بەو کەسانە دەگەیەنێت نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێنیان هەیە یاخود نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.

محەمەد مەجیدی پزیشک و سەرۆکی توێژینەوەکە و مامۆستای یاریدەدەر لە نەخۆشییەکانی دڵ لە کۆلێژی پزیشکی سەنتەری زانستی تەندروستیی لە زانۆی تەکساس لە هیوستن ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی کە مێژووی نەخۆشی دڵیان نییە، ڤایرۆسەکە دەتوانێت زیان بە ماسولکەکانی دڵیان بگەیەنێت، کاریگەرییەکە گەورەتر دەبێت بۆ ئەو کەسانەی گرفتی دڵیان هەیە.

 ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بۆ یەکەمجار لە چین و لە شاری وهان سەریهەڵداوە و بە چەندین وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێک لە ئێستادا توشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ملیۆنێک کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە ٥٣ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، نزیکەى ٢١٣ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.