سەردێڕ:

فرۆکەیەك بە چوار کاتژمێر و بە بەهای ١٠٠ دۆلار گەشتی هەمووجیهان دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-19

2309 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای بووم سوپەرسۆنیك، بەنیازە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ فرۆکەیەك دروستبکات خێراییەکەی بگاتە سەرو خێرایی دەنگ و کاتێکی زۆر بۆ گەشتیاران بگەڕێنێتەوە.


ئاماژەی بەوەشداوە، گەشتی نیویۆرك بۆ لەندەن تەنیا سێ  کاتژمێر و لۆس ئەنجلۆس بۆ سیدنی تەنیا هەشت کاتژمێرە لە ئێستادا، بەڵام بووم سوپەرسۆنیك دەیەوێت ئەو کاتە کەمتربکاتەوە.

بەرپرسانی کۆمپانیاکەش رایانگەیاند، بۆ گەیشتن بەو کارە پێویستیان بە پلانێکی درێژخایەن هەیە و لەوانەیە دوای دوو بۆ سێ نەوەی تری فرۆکەکە ئەو کارە رووبدات.

باسیان لەوەشكردووە، کار لەسەر فرۆکەی کۆنکۆری بەریتانی- فەڕەنسی دەکەن کەیەکێك بووە لەو فرۆکانەی خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوە بووە لەساڵانی ١٩٦٩ بۆ ٢٠٠٣ کاریکردووە، بەڵام بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە کاری پێناکرێت.

ئاشکراشیانکردووە، پەرەی زیاتر بەو جۆرە فرۆکەیە دەەدەن و گۆڕانکاری لە بزوێنەرەکەیدا دەکەن بۆ زیاتر کەمکردنەوەی دەنگەکەی.

باسیان لەوەشکردووە، دروستکردنی ئەو جۆرە فرۆکەیە، کاتی مانەوە لە ناو فرۆکەکاندا کەمتردەبێتەوە، بەو پێیەش سەرنیشانان کەمتر ترسی توشبوون بە پەتا جیهانیەکانیان دەبێت.

هاوکات،  لەبری خەرجکردنی پارەیەکی زیاتر بە شوێنی مانەوەی تایبەت و ڤی ئای پی لەناو فرۆکەکاندا، سەرنیشینەکان دەتوانن زووتربگەنە شوێنی مەبەست و پشوو لەوێ بدەن.