دوای کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ریسیا لە باکوری ئیتاڵیا، جارێکی دیکە و دوای ٧٠ ساڵ گوندی کۆرۆن دەرکەوتەوە.
ماڵپەڕی ئیندپێندێنتی بەریتانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گوندی کۆرۆنی لە باکوری ئیتاڵیا بڵاوکردەوە، کە دوای کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ریسیا پاشماوەی گوندەکە دەرکەوتووەتەوە.
لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بە مەبەستی چاکردنی عەمباری گلدانەوەی ئاوی دەریاچەکە، ئاستی ئاوەکەیان کەمکردووەتەوە و بورجی کڵێسای گوندەکە و ١٦٠ خانوی کۆن دەرکەوتوونەوە.
گوندەکە ساڵی ١٩٥٠ بەمەبەستی گلدانەوەی ئاوی ناوچەکە کراوەتە عەمبارێکی گەورە و ئەو ئاوەی لەو ناوچەیەدا کۆبووەتەوە دەریاچەیەکی دروست کردووە و گەندەکەش ماوەی ٧٠ ساڵە ژێر ئاوکەوتووە کە دەکەوێتە سەر سنورەکانی نێوان ئیتاڵیا و نەمسا و سویسرا.