سەردێڕ:

بەم نیشانەیە بزانە توشی کۆرۆنا بوویت و پێت نەزانیوە

فۆتۆ: 
2021-05-17

75916 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕە جیهانیەکان توێژینەوەیەکیان لەسەر نیشانەکانی کۆرۆنا بەناوی 'نینۆکەکانی کۆرۆنا' بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە بوونی چەند هێڵێکی رێك لە نینۆکدا ئاماژەن بە توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەرابردوودا.


ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لەو ماوەیەدا گەشەی نینۆکەکانیان وەستاوە و ئەو هێڵانەیان دروستکردووە و دواتر دەستیان بە گەشە کردووەتەوە، ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هێڵانە ناسراون بە هێڵی بوو، کە بە ستونی بەرزبوونەتەوە بەهەموو نینۆکدا.

باسیان لەوەشکردووە، ئەو هێڵانە لە زۆربەی (نەك هەموو) ئەو کەسانەدا بەدیدەکرێت کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و توێژینەوەکەش نزیکەی چوار ملیۆن کەسی لەخۆگرتووە.

هاوکات، گۆڤاری کەنەدای پزیشکی، حاڵەتی پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵی بڵاوکردەوە، کە توشی کۆرۆنا بووە و چاکبووەتەوە و هەمان هێڵی لە نینۆکی پەینجەکانی دەستی و قاچیکدا بەبەرزی ٤٥ ملیم بۆ دروستبووە.

ئاشکراشیکردووە، دوای چەند مانگێك لە دروستبوونی هێڵەکان، گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و چاکبوونەتەوە.

Pin on Beauty tips
What nails tell you about your health | PhillyVoice