سەردێڕ:

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن چین؟

فۆتۆ: 
2021-05-17

18232 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی خوێن یەکێكە لە نەخۆشییە بڵاوەکان بە جیهاندا و زۆرکات نیشانەی روونی نییە، ئەمەش وادەکات توشبووەکە بەزوویی و لەناکاو تەندروستی تێكبچێت.


بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "لەها مەگەزین"، وێڕای ئەوەش کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێك نیشانە، وەك سپیبوونەوەی پێست، کەمبوونەوەی توانای هەناسەدان، هەستکردن بە ماندوێتی بەبێ هۆکار، زیادبوونی لێدانی دڵ.

هەروەها خوێنبەربوون لە پوك و ددانەکاندا، دەرکەوتنی پەڵەی شین لەسەر پێست، هەوکردنی بەردەوامی جەستە بەهۆی کەمبوونەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.

لەم بارەیەشەوە کۆمەڵەی شێرپەنجەی کەنەدی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە  ئەم نیشانانە لە نیشانەی هەندێك حاڵەتی دیکە دەچێت وەك هەوکردنەکان، بۆیە دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت بۆئەوەی پشکنینی پێویست ئەنجام بدرێت لەپێناو جیاکردنەوەی نەخۆشییەکان و وەرگرتنی چارەسەر.