هەنگوین دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و ڕۆژانە خواردنی بە بڕێکی کەم، چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.
فالنتینا سکۆرۆخود پسپۆڕی زیندەوەرزانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوفوستی ڕوسی ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە خواردنی کەوچکێک هەنگوین زیانی بۆ کەسانی ئاسایی و چالاک نابێت، بەڵام ئەوانەی گرێیان هەیە یان بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەن پێویستە بڕی خواردنی هەنگوین کەمبکەنەوە، جونکە ئەو گلوکۆزەی لە شەکری هەنگویندا هەیە هەستی برسێتیان زیاتر دەکات، شەکرەکەشی لە جۆری چەورییەکان "فرەکتۆز" کە بە شێوەی چەوری لە جەستەدا کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر کەسەکە ئاسایی بێت و چالاکی جەستەیی هەبێت ڕۆژانە خواردنی کەوچکێک هەنگوین سوودی بۆی دەبێت، سیستمی بەرگریان بەهێز دەکات چونکە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و بەکتریا و ڤایرۆسی تێدایە، هەر بۆیە ڕۆژانە خواردنی کەوچکێکی بچوک یان دوو کەوچک کاریگەریی ئەرێنی بۆ جەستە دەبێت.
بەهۆی ئەو دژە هەوکردنەی لە هەنگویندا هەیە ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە و پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات، کرداری گەدە و ڕیخۆڵەکان باش دەکات، ئەگەر ڕۆژانە کەوچکێک هەنگوین بکرێتە کوپێک ئاوی گەرمەوە و بخورێتەوە جەستە بە باشی سوودی لێوەردەگرێت.
ئەو پسپۆرە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهۆی دەوڵەمەندی هەنگوین بە فرەکتۆز بەخێرایی شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە، بەڵام کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە باشترە بە بڕی کەمتر هەنگوین بخۆن.