بێژەرێکی بەریتانی لە پەخشی راستەوخۆدا بە هەڵە ڕایدەگەیەنێت شاژنە ئێلیزابێسی دووەم کۆچی دواییکردووە، کە بە هۆیەوە دەکەوێتە دۆخێکی نەخوازراوەوە.
ئەستیر کامبیل بێژەری بەرنامەی "بەیانیت باش بەریتانیا" لە یەکێک لە ئەڵقەی بەرنامەکەیدا هەواڵی مردنی شاژنە ئێلیزابێس دەخوێنێتەوە، لەو کاتەی چاوپێکەوتنی ڤیدیۆی لەگەڵ فینی جۆنزی ئەکتەردا کردووە، هەواڵەکەی بە هەڵە خوێندووەتەوە.
هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە بێژەرەکە دەڵێت "لەدوای مردنی شاژنە ئێلیزابێس زۆر قسەمان لەسەر شازادە فیلیپ کرد"، ئەویش لەو کاتەدایە کە قسە لەگەڵ ئەکتەرەکەدا دەکات.
دواتر بێژەرەکە هەست بە هەڵەی خۆی دەکات و دەزانێت کەوتووەتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە، هەر بۆیە داوای لێبوردن دەکات و دەڵیت "دەتوانم شتێک بڵێم، وابزانم بە هەڵە هەواڵی مردنی ساژنە ئێلیزابێسی دووەم ڕاگەیاندووە، بە دڵنیاییەوە لەویادا مەبەستم شازادە فیلیپ بووە".