سەردێڕ:

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی دوا ئاماری ھاتنی گەشتیاران ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-15

5860 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری سلێمانی لەلێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕتی رایگەیاند، "نزیکەی ٧٠ ھەزار گەشتیارە %٩٠ی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ھاتوون".


ئەمڕۆ شەممە، عەلی رەووف بەڕێوبەری گەشتو گوزاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی رایگەیاند، "نزیکەی ٧٠ ھەزار گەشتیار کە %٩٠ی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقن بۆ سلێمانی هاتوون".

بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕتی، نزیکەی ٥٠ ھەزار لەو گەشتیارانە پێش دوو رۆژ پێش جەژن ھاتونەتە شاری  سلێمانی.

بەوتەی عەلی رەووف، " ھاتنی گەشتیار لە بازگەکان لەچوارچێوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێت".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، بەھۆی ھاتنی ئەو گەشتیارانە ئۆتێڵ و مۆتێلەکانی شاری سلێمانی پڕبوونەتەوە و شوێنی تر نەماوە بۆ وەرگرتنی گەشتیاری تر.