سەردێڕ:

ڤیدیۆی ساتی داڕمانی باڵکۆنی ماڵێک کە کۆمەڵێک خەڵکی بەسەرەوە بووە

فۆتۆ: 
2021-05-15

77468 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کۆمەڵێک خەڵک لەسەر باڵکۆنی ماڵێک کە لە قەراغی دەریا دایە دەوەستن، باڵکۆنەکە دادەڕمێت و بەهۆیەوە ١٢ کەس بریندار دەبن.


ئەو رووداوە لە مالیبۆ لە ئەمریکا روویداوە، کاتێک کۆمەڵێک کەس لەسەر باڵکۆنەکە کۆدەبنەوە، لەناکاو باڵکۆنەکە دادەڕمێت، ئەو کەسانەش بەبۆنەی ئاهەنگێکی یادی لەدایکبوونەوە لەو ماڵەدا کۆبوونەتەوە، ماڵەکەش دەکەوێتە سەر کەنار دەریاکەوە.

ئەو باڵکۆنە لە تەختە دروستکراوە، بەرگەی کێشی ئەو ١٥ کەسە ناگرێت کە لەسەری وەستاون، هەر بۆیە لە بەرزی ١٥ پێوە دادەڕمێت و هەموویان دەکەونە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە ١٢ کەسیان بریندار دەبن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی نیپۆست خاوەنی ماڵەکە رایگەیاندووە، ماڵەکەی بەکرێداوە بەو کەسانە بۆ ئەوەی ئاهەنگەکەیان لەو شوێنەدا بکەن، بەڵام  دواتر لە ڕێگەی دراوسێکانییەوە هەواڵی پێگەیشتووە کە نزیکەی ٣٠ کەس زیاتر لە ماڵەکەیدان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ماڵەکەی زیانی پێگەیشتووە و بەشێکی داڕماوە.